سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند: تره‌مپ به ئامانجه‌كه‌ی ناگات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ێنس فرێدریك نیلسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا كۆنترۆڵی گرین‌لاند ناكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ خواستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچه فراوانه‌ی كه ده‌كه‌وێته جه‌مسه‌ری باكوور.
سه‌رۆك وه‌زیرانی گرین‌لاند له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ڵێت ئه‌مریكا ده‌ست به‌سه‌ر گرینلانددا ده‌گرێت، با به ڕوونی بڵێم: به ئامانجه‌كه‌ی ناگات، ئێمه سه‌ر به هیچ كه‌سێكی تر نین، ئێمه‌ین كه داهاتوومان دیاری ده‌كه‌ین".
رۆژی شه‌ممه تره‌مپ به كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوزی وت كه "گفتوگۆی جددی" سه‌باره‌ت به لكاندنی ئه‌و ناوچه نیمچه‌سه‌ربه‌خۆیه‌ی دانیمارك ئه‌نجام داوه، وتیشی: "ئێمه گرین‌لاند كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین. به‌ڵێ، له‌سه‌دا سه‌د".
له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له باكووری گرین‌لاند رۆژی هه‌ینی، جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانیماركی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه نه‌یتوانیوه ئاسایشی ئه‌و دوورگه‌یه بپارێزێت كه له شوێنێكی ستراتیژیدا هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا باشتر پارێزگاری لێده‌كات.
PM:11:47:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت