ناتانیاهۆ: پلانه‌كه‌ی تره‌مپ له غه‌ززه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل نیازی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی "پلانی كۆچ" له غه‌ززه پشتڕاستكرده‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حه‌ماس "چه‌ك داده‌نێت و سه‌ركرده‌كانی ڕێگه‌یان پێده‌درێت" كه‌رتی غه‌ززه به‌جێبهێڵن.
ناتانیاهۆ له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تدا باسی له شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبوڵای لوبنان و گرووپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "سه‌باره‌ت به حه‌ماس له غه‌ززه فشاری سه‌ربازی سه‌ركه‌وتووه. سه‌ركه‌وتووه، چونكه پێش هه‌موو شتێك كارده‌كات، له‌لایه‌ك توانا سه‌ربازی و حكومییه‌كانی حه‌ماس له‌ناوده‌بات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان ده‌خوڵقێنێت. ئه‌مه ڕێك ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
وتیشی: "شه‌وی رابردوو (شه‌وی شه‌ممه) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه و بڕیاردرا ئه‌و فشارانه زیادبكرێت به‌مه‌به‌ستی زیاتر له‌ناوبردنی حه‌ماس و ره‌خساندنی باشترین هه‌لومه‌رج بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان".
ناتانیاهۆ باسی له‌وه‌شكرد كه ئیسرائیل دانوستان ده‌كات به‌ڵام "له ژێر زه‌بری ئاگردا"، به وته‌ی خۆی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه دانوستانه‌كان "كاریگه‌رن. ده‌بینین كه ئه‌نجامه‌كان له‌ناكاو ده‌رده‌كه‌ون".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "ئێمه ئاماده‌ین باسی قۆناغی كۆتایی شه‌ڕ بكه‌ین، حه‌ماس چه‌كه‌كانی داده‌نێت و سه‌ركرده‌كانی ڕێگه‌یان پێده‌درێت بچنه ده‌ره‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل روونیشیكرده‌وه كه "گرنگی به ئاسایشی گشتی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی (سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ)، كه پلانی كۆچی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه. ئه‌مه پلانه‌كه‌یه و نایشارینه‌وه، و ئاماده‌ین له هه‌ر كاتێكدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین".
ناتانیاهۆ جه‌ختی له "پابه‌ندبوونی ئیسرائیل به گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان" كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "تا ئه‌مڕۆش تێكه‌ڵكردنی فشاری سه‌ربازی و سیاسی تاكه شتێكه كه رفێنراوه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌موو ئه‌و داواكاری و دروشمه پووچانه‌ی كه له ستۆدیۆكان و له‌و كه‌سانه ده‌بیستم كه پێیان وایه شاره‌زان".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی: "سه‌باره‌ت به حزبوڵا له لوبنان، رێككه‌وتنه‌كه زۆر به توندی جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌بێ هیچ سازشكردنێك، ئه‌مانه ئه‌و رێنماییانه‌ن كه من و وه‌زیری به‌رگری و حكومه‌ت بۆ سوپای ئیسرائیل ده‌رمانكردووه، سوپای ئیسرائیلیش به باشترین شێوه ئه‌و كاره ده‌كات. رێگه به مووشه‌كبارانكردنمان ناده‌ین و سازش ناكه‌ین و هیچ شتێك له‌به‌رچاو ناگرین".
ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها باسی له حوسییه‌كان كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێزانینی بۆ ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا هه‌یه كه هاوپه‌یمانی ئیسرائیله (به ئاماژه‌دان به هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و گروپه‌ی یه‌مه‌ن كه نزیكن له ئێران).
PM:09:28:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت