ترەمپ: ئێران رێکنەکەوێت موشەکبارانێکی دەکەین هاوشێوەی نەبوبێت
وێستگەنیوز_
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه هۆشداریی ده‌داته ئێران.
ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ به كه‌ناڵی NBCـی راگەیاندووە، ئه‌گه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕێك نه‌كه‌وێت و ئامانجێكی له‌م شێوه‌یه ڕه‌تبكاته‌وه، هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و مووشه‌كبارانی ده‌كه‌ن كه هاوشێوه‌ی نه‌بووبێت.
جه‌ختشی كردووه‌ته‌وه لەوەی، "جگه له هێرشی سه‌ربازی، سزای گومرگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن."
بە وتەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌رپرسانی ئه‌مریكایی و ئێرانی گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمرۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند: وەڵامی نامەکەی ترەمپ دراوەتەوە؛ سەرباری ڕەتکردنەوەی پرسی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوولا، دووپاتیان کردووەتەوە کە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگی نا ڕاستەوخۆ کرایەوە ئێران لە ڕێککەوتن و گفتوگۆ هەڵنایەت.
PM:06:33:30/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت