خۆسەر: حکومەتی نوێی سووریا رەنگدانەوەی فرەچەشنی سووریەكان نییە ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات
وێستگەنیوز_
ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، حكومەتی نوێ سووریا نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی سووریەكاندا بێت و هەر حكومەتێك رەنگدانەوەی فرەچەشنی سووریەكان نەبێت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا راگەیەندراوێكی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت لە سووریا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێكهێنانی حكومەتی نوێی سووریا هاوشێوەی حكومەتی پێشووە و نوێنەرایەتی راستەقینەی هەموو پێكهاتەكانی گەلی سووریا ناكات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حكومەتی نوێ نەیتوانیوە لە ئاست چاوەڕوانی سووریەكاندا بێت و ئەم سیاسەتانەی حكومەتی دیمەشق دۆخەكە بەرەو دواوە دەباتەوە، هەر حكومەتێكیش رەنگدانەوەی فرەچەشنی سووریەكان نەبێت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەر حكومەتێك رەنگدانەوەی فرەچەشنی سووریەكان نەبێت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێگری لە هەر لایەنێك دەكەن جڵەوی دەسەڵات و ئیدارەی سووریا بكات و داوای كۆتاییهێنان بە سیاسەتی و پەراوێزخستن و وەدەرنان دەكەن.
PM:05:26:30/03/2025
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت