پزیشکیان: گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکەینەوە


وێستگەنیوز_

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: "وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکامان داوەتەوە و لێی ڕاناکەین."

ئەمرۆ یەکشەممە 30ـی ئاداری 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران رایگەیاند: لەو وەڵامە، سەرباری ڕەتکردنەوەی پرسی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوولا، دووپاتیان کردووەتەوە کە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگی نا ڕاستەوخۆ کرایەوە ئێران لە ڕێککەوتن و گفتوگۆ هەڵنایەت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشێلکردنی پابەندییەکان بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە و بەربەست لەبەردەم ڕێککەوتن و پێویستە متمانە بگەڕێنینەوە.

پزیشکیان دەڵێت، هەڵوێستەکانی ئەمریکا دیاری دەکات ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ بەردەوام دەبێت یاخود نا.


PM:04:38:30/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت