حکومەتی نوێی سوریا بە فەرمی پێکهێنرا


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی کە لە 8ی کانونی دووەمی 2025 دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا گرتە دەست، درەنگانێکی شەوی رابردوو پێکهێنانی حکومەتی نوێی راگەیاند.


لە کابینەی نوێی حکومەتی سوریا یەک وەزیری ژن هەیە و بەنزیکەی تەواوی وەزیرەکان لە ئەحمەد شەرع نزیکن، وەزیرەکانی کابینە نوێیەکەی سوریا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، لە بەردەم ئەحمەد شەرع سوێندی دەستوورییان خوارد.

-پێکهێنانی حکومەتی نوێی کاتی سوریا بەم شێوەیەیە:

- ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوە.

- مەرحەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری.

- ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆ.

- مەزهەر ئەلوەیس، وەزیری داد محەمەد.

- ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقاف.

- مەروان ئەلحەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا.

- هیند قەبووت وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار.

- محەمەد بەشیر وەزارەتی وزە.

- محەمەد جسر بارنیا، وەزیری دارایی.

- نیدال الشار، وەزیری ئابووری.

- موساب نەزال ئەلعەلی، وەزیری تەندروستی.

- محەمەد ئەنجارانی، وەزیری کارگێڕی ناوخۆیی و ژینگە.

- رائید سالح، وەزیری فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەسات.

- عەبدولسەلام حەیکل, وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری.

- ئەمجەد بەدر, وەزیری کشتوکاڵ.

- محەمەد عەبدولڕەحمان تورکۆ, وەزیری پەروەردە.

- مستەفا عەبدولڕەزاق, وەزیری کارە گشتیەکان و نیشتەجێکردن.

- محەمەد یاسین صالح, وەزیری رۆشنبیری.

- محەمەد ئەلحەمید, وەزیری وەرزش و لاوان.

- مازن ئەلسەلحانی, وەزیری گەشتوگوزار.

- محەمەد سکاف, وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی.

- یەعراب بەدر, گواستنەوە و گەیاندن.

- حەمزە مستەفا, وەزیری راگەیاندن.







AM:08:32:30/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 2640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت