ئەحمەد شەرع: ئێمە کاردەکەین بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ هەموو گۆشەیەکی وڵاتەکەمان


وێستگەنیوز-

سەرۆکی کاتی سوریا رایدەگەیەنێت، 
لەبەردەم قۆناغێکی نوێدان کە پێویستی بە یەکڕیزی و ئیرادەیەکی بەهێز هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات، کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ هەموو گۆشەیەکی وڵاتەکەیان.

ئەمڕۆ شەممە 29ی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا لەمیانەی کۆنفرانسی راگەیاندنی حکومەتی کاتی سوریا رایگەیاند، "ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی نوێداین کە پێویستی بە یەکڕیزی و ئیرادەیەکی بەهێز هەیە".

ئاماژە بەوەشدەکات، "ئێمە کاردەکەین بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ هەموو گۆشەیەکی وڵاتەکەمان، هەروەها کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و چەسپاندنی ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتدا".

سەرۆکی کاتی سوریا وتی، "ئێمە پشتگیری پیشەسازییە ناوخۆییەکان دەکەین و کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و بارگرانی باج"، وتیشی، "حکومەتی نوێی سوریا کار بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی هاوسەنگ دەکات".














PM:11:34:29/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت