ژمارەیەک وڵات دووشەممەیان کرد بە جەژن


وێستگەنیوز-

پێنج وڵات سبەینێیان وەک تەواوکەری مانگی دیاریکرد و رایانگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 31ی ئادار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.


ئەمرۆ شەممە 29ی ئاداری 2025، سەنتەری نێودەوڵەتیی فەلەکناسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس رایگەیاند، "خۆر لە مالیزیا و برونای ئاوابووە، جەژنی رەمەزانیش رۆژی دووشەممە دەبێت، بەو پێیەی ئەمڕۆ 28ـەمین ڕۆژی رەمەزانە لەو وڵاتانە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "سبەی یەکشەممە مانگ لەم دوو وڵاتە بە روونی دەردەکەوێت و بە چاو دەبینرێت، هەروەها ئەندەنوسیا و بەنگلادیشیش رۆژی دووشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریی کرد".

لای خۆیەوە ئەنجومەنی فەتوای ئوسترالیا رایگەیاند، "سبەینێ یەکشەممە 30ی ئاداری 2025، کۆتا رۆژی رەمەزانە و دووشەممەش 31ی ئادار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".


PM:05:44:29/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت