ئه‌حمه‌د شه‌رع موفتییەکی نوێی بۆ سوریا دیاری كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا موفتییه‌كی نوێ بۆ وڵاته‌كه دیاری كرد و رایگه‌یاند كه "یه‌كێكه له باشترین پیاوه‌كانی شام".
به‌گوێره‌ی میدیاكانی سوریا، رۆژی هه‌ینی له دوای كۆنگره‌ی دامه‌رزاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، ئه‌حمه‌د شه‌رع، شێخ ئوسامه ریفاعی به موفتیی سوریا ده‌ستنیشان كردووه و 11 ئه‌ندامی نوێ بۆ ده‌سته‌ی فه‌توا دیاریكراون.
به گوێره‌ی په‌یجه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له سۆشیال میدیا، شه‌رع رایگه‌یاندووه كه "هه‌موومان هه‌وڵده‌ده‌ین سوریا به كادیر و زانا و ڕۆڵه‌كانی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه".
وتیشی: "به‌رپرسیارێتی، ئه‌مانه‌ت و رۆڵی فه‌توا له بونیادنانی وڵاتی نوێ‌دا بۆ هه‌موو كه‌سێك روونه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه فه‌توا له لایه‌ن كه‌سانی لێنه‌هاتووه‌وه هه‌ڵه‌ی له به‌رامبه‌ر كرا و كه‌سانی ناكارامه ده‌ستوه‌ردانیان تێدا كرد".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویست بوو ئه‌وه‌ی رژێمی پێشوو له هه‌موو بواره‌كاندا له‌ناوی برد، بنیاتی بنێینه‌وه و گرنگترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی موفتی گه‌وره‌ی كۆماری عه‌ره‌بی سوریایه، له‌مڕۆوه ئه‌م پێگه‌یه له‌لایه‌ن پیاوێك له باشترین زانایانی شامه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت ئه‌ویش شێخ ئوسامه بن عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لریفاعی-یه، خوا بیپارێزێت".
ئوسامه ریفاعی له‌دایكبووی ساڵی 1944 و بانگخوازێكی سورییه، له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافیعییه و پشتیوانی له راپه‌ڕینی خه‌ڵكی سوریا دژی به‌شار ئه‌سه‌د كرد.
ئوسامه ریفاعی له تشرینی دووه‌می 2021ـه‌وه له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و كاتی سوریاوه به موفتی ده‌ستنیشان كرابوو.
لای خۆیه‌وه ریفاعی وتی: "خوا به‌خشنده‌یی خۆی به‌سه‌رماندا باراند كه ئێمه‌ی له رژێمی له‌ناوچووی سته‌مكاری ده‌ستدرێژیكار رزگار كرد. سوپاس بۆ خودا كه سه‌رۆك و ئه‌م حكومه‌ته‌ی به ئێمه به‌خشی. زۆر گه‌شبینین كه به پشتیوانیی خودا پرسی فه‌توا له سۆنگه‌ی تێڕوانینی چاكه و نیازپاكی به‌رامبه‌ر حكومه‌ت و به‌رپرسیارێتییه‌كانی سه‌رچاوه ده‌گرێت".
ریفاعی له شوێنی ئه‌حمه‌د حه‌سوون ده‌ستبه‌كار ده‌بێت كه موفتی سوننه مه‌زهه‌بی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د بوو.
رۆژی هه‌ینی میدیاكانی سوریا بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌حمه‌د حه‌سوون له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق رێگه‌ی جێهشتنی وڵاتی لێگیراوه و به تۆمه‌تی پشتیوانیكردن له تاوانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دژی خه‌ڵكی سوریا، ده‌ستگیركراوه.
موفتی گه‌وره سه‌رپه‌رشتیی ئه‌نجوومه‌نی فه‌توا ده‌كات كه له یازده ئه‌ندام پێكدێت و هه‌ر كاتێك پرسێكیان پێ یه‌كلانه‌بووه‌وه، ده‌توانێت بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدات.
AM:10:14:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت