ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ خامنه‌یی بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز -
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان ده‌قی نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایان بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئاشكراكرد، كه به پێشهاتێكی گرنگ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دو وڵات داده‌نرا و تیایدا تره‌مپ نوسیویه‌تی، "له ژێر سه‌ركردایه‌تی مندا ئه‌مریكا ئاماده‌یه هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و ئاشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بنێت، پێكه‌وه ده‌توانین گه‌مارۆكان لاببه‌ین و ئابووری ئێران به‌هێز بكه‌ین و ده‌رگای هاوكاریی نێوان دوو وڵاته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه".
محه‌مه‌د ساڵح سدقیان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی عه‌ره‌بی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس، په‌یامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "ده‌قی نامه‌كه ده‌ستكاری نه‌كراوه و وه‌رگێڕدراوه بۆ زمانی عه‌ره‌بی، نامه‌وێت كۆمێنت بكه‌م چونكه بۆ خۆی قسه ده‌كات".
تره‌مپ له نامه‌كه‌دا نوسیویه‌تی: "جه‌نابی ئایه‌توڵا خامنه‌یی، له‌گه‌ڵ رێزگرتن له رێبه‌رایه‌تی ئێوه و خه‌ڵكی ئێران، به ئامانجی كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان، دوور له ساڵانی ململانێ و لێكتێگه‌یشتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناپێویستی ده‌یه‌كانی رابردوو، ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نوسم، كاتی ئه‌وه هاتوه دوژمنایه‌تی به‌جێبهێڵین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی هاوكاری و رێزگرتنی یه‌كتر هه‌ڵبده‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆش ده‌رفه‌تێكی مێژوویی له‌به‌رده‌مماندایه".
تره‌مپ ده‌ڵێت: "له ژێر سه‌ركردایه‌تی مندا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و ئاشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بنێت، پێكه‌وه ده‌توانین گه‌مارۆكان لاببه‌ین و ئابووری ئێران به‌هێز بكه‌ین و ده‌رگای هاوكاریی نێوان دوو وڵاته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه، نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كانمان، به‌ڵكو بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهان".
هاوكات هۆشداری داوه له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ره‌تبكه‌نه‌وه و رژێمی ئێران رێگای په‌ره‌سه‌ندن و به‌رده‌وامی پشتیوانی له ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و سه‌رگه‌رمییه سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و خێرا ده‌بێت، ئێمه له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی رژێمه‌كه‌ت بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان یان هاوپه‌یمانه‌كانمان بێده‌نگ نابین".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌ڵبژاردنی ئاشتی لاوازی نییه، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنی به‌هێزه‌كانه، گه‌لی ئێران گه‌لێكی مه‌زنن كه شایه‌نی ئاینده‌یه‌كی باشترن، دوور له گۆشه‌گیری و هه‌ژاری و مه‌ینه‌تی، ئه‌گه‌ر ئێوه ئاماده‌ن بۆ دانوستان، ئێمه‌ش ئاماده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانی جیهان، مێژوو تۆماری ده‌كات كه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ت له‌ده‌ست داوه".
كاتێكی پێشتری دوێنێ هه‌ینی تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و پێیوابوو كه "شته خراپه‌كان" به‌سه‌ر ئێران‌دا دێت ئه‌گه‌ر نه‌توانێت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕێكبكه‌وێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تاران رایگه‌یاند، كه به فه‌رمی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای داوه‌ته‌وه كه تێیدا داوای دانوستانی كردووه.
AM:09:49:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت