باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له دیمه‌شق داواكاره هاوڵاتییه‌كانی ده‌ستبه‌جێ سوریا به‌جێبهێڵن
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا ده‌دات و داواكاره ده‌ستبه‌جێ هاوڵاتییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دیمه‌شق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ئاگادار ده‌كاته‌وه له زیادبوونی ئه‌گه‌ری هێرشه‌كان له سوریا له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه باڵیۆزخانه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دامه‌زراوه گشتییه‌كانی سوریا له دیمه‌شق بكه‌نه ئامانج".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌گه‌ر هه‌یه هێرشه‌كان له‌شێوه‌ی هێرشبه‌ری تاكه‌كه‌سی، هێرشی چه‌كداری، یان به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی بن و سنووردار نین".
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیانی و داواكاره گه‌شت بۆ سوریا نه‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: "ئه‌م ئامۆژگارییه به‌هۆی مه‌ترسییه به‌رچاوه‌كانی تیرۆر، نائارامی مه‌ده‌نی، رفاندن، بارمته‌گرتن، شه‌ڕی چه‌كداری و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناڕه‌وایه".
راشیگه‌یاندووه كه "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له دیمه‌شق له ساڵی 2012وه كاره‌كانی راگرتووه، بۆیه حكومه‌تی ئه‌مریكا ناتوانێت هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی كونسوڵگه‌ری ڕۆتینی یان فریاگوزاری پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له سوریا بكات و كۆماری چیك وه‌ك هێزی پارێزه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا كارده‌كات. هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له سوریا كه پێویستیان به هاوكاری به‌په‌له‌یه، پێویسته په‌یوه‌ندی به به‌شی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له باڵیۆزخانه‌ی كۆماری چیك بكه‌ن".
AM:08:49:29/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت