ترەمپ: ئەگەر رێکنەکەوین شتی خراپ بەسەر ئێراندا دێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە رێککەوتن، شتی خراپ بەسەر ئێراندا دێت، ئاماژە بەوەشدەکات، هەفتانە هەزاران کەس لە شەڕی ئۆکرانیا دەکوژرێن.


ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "شتێکی خراپ بەسەر ئێراندا دێت، ئەگەر ئێران نەتوانێت لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بگەنە رێککەوتن".

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "زۆرم پێ خۆشە لەگەڵ ئێران بگەیەنە رێککەوتن".

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، "پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ دانیمارک هەیە، پێویستمان بە گرینلاند هەیە، ئەمەش بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی گرنگە".

ترەمپ لەبارەی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیاوە باسی لەوەکرد، "هەفتانە هەزاران کەس لە شەڕی ئۆکرانیا دەکوژرێن، هەوڵدەدەین ئەوە بوەستێنین".


PM:09:53:28/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت