ئەحمەد شەرع: سوریا له سنووره‌كانی باشوودا رووبه‌ڕووی ئالنگارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی بووه‌ته‌وه
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی کاتی سوریا رایدەگەیەنێت، بوونی ئیسرائیل له خاكی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشیی هه‌رێمی.
ئەمڕۆ هه‌ینی 28ی ئاداری 2025، بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی سوریا، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆکی کاتی سوریا رایگەیاند، "وڵاته‌كه‌ی له سنووره‌كانی باشوودا رووبه‌ڕووی ئالنگارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی بووه‌ته‌وه".
ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاماژەی بەوەکرد، "بوونی ئیسرائیل له خاكی سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشیی هه‌رێمی".
سه‌رۆكایه‌تیی سوریا دەشڵێت، "لوتكه‌یه‌ك له نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و میشال عۆن، سه‌رۆكی لوبنان و سه‌رۆكی هه‌ر یه‌ك له یۆنان و قوبرس به‌ڕێوه‌چووه".
PM:09:35:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت