تەندروستیی غەززە: ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە 50 هەزار و 251 كه‌س
وێستگەنیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژە بەوەدەکات، 41 هاوڵاتیی له غەززە لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
ئەمڕۆ هه‌ینی 28ی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه رایگه‌یاند، "لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا 896 هاوڵاتیی كه‌رته‌كه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل كوژراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌دان هاوڵاتیی دیكه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون و ده‌یانیش بێ سەروشوێنن و كه‌وتوونه‌ته ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵاخانه رووخاوه‌كان".
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌وە له 7ی تشرینی یەکەمی 2023 تاوه‌كو ئێستا، 50 هه‌زار و 251 هاووڵاتیی كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.
PM:05:54:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت