ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستی نوێی به‌رامبه‌ر هه‌سه‌ده راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند كه پشتیوانی له چوونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" بۆ ناو حكومه‌تی ناوه‌ندی سوریا ده‌كات، ده‌شڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ سه‌قامگیریی سوریا".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا ئه‌نجامدا و په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، پرسه هه‌رێمیی و جیهانییه‌كانیان تاووتوێ كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به گرنگیی زۆری هاریكاریی توركیا و روسیا كرد له چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌رێمییه‌كاندا.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد كه "توركیا له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات كه بۆ كۆتاییهاتنی جه‌نگی به‌رده‌وامی نێوان روسیا-ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه و، له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاشتییه‌كی شكۆمه‌ند و هه‌میشه‌ییدا، توركیا ئاماده‌ی هه‌ر جۆره پشتیوانییه‌كه به میوانداری كردنی دانوستانه‌كانی ئاشتییشه‌وه.
له به‌شێكی تری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه توركیا گرنگیی ده‌دات به هاریكاریی له‌گه‌ڵ روسیا له پرسی سوریادا و، باسی له گرنگی پێكه‌وه‌كاركردنی توركیا و روسیای كرد بۆ گه‌یشتنی سوریا به ئارامیی و سه‌قامگیریی هه‌میشه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كپارچه‌ی خاكدا.
وتیشی: "توركیا و رووسیا به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی هه‌وڵه‌كانی ئاژاوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی بۆ تێكدانی یه‌كێتیی سوریا و هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاكانی سه‌ر سوریا".
هاوكات سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "پێویسته سه‌رچاوه‌كانی سوریا بۆ حكومه‌تی سوریا جێبهێڵدرێت، توركیا پشتیوانی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات) و چوونه‌ناو حكومه‌تی ناوه‌ندی سوریا ده‌كات، ئه‌مه‌ش گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ سه‌قامگیریی سوریا.
PM:03:06:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت