ئێران بە فەرمی وەڵامی پەیامەکەی ترەمپ دەداتەوە
وێستگه‌نیوز-
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه تاران له ڕێگه‌ی شانشینی عومانه‌وه وه‌ڵامێكی بۆ په‌یامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناردووه و داوای لێكردووه رێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی ئه‌نجام بدات.
له‌م مانگه‌دا تاران نامه‌یه‌كی له تره‌مپه‌وه پێگه‌یشت كه تیایدا دوو مانگ مۆڵه‌تی به ئێران داوه بڕیار بدات كه ئایا ئاماده‌یه دانوستانی نوێ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌ست پێبكات، یان رووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری كرده‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌بێته‌وه.
میدیاكانی ئێران له زاری عه‌راقچیه‌وه رایانگه‌یاندووه كه "له ڕێگه‌ی شانشینی عومانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌ڵامی فه‌رمی ئێران بۆ په‌یامی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نێردراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردكه "له وه‌ڵامه فه‌رمییه‌كه‌دا دیدگامان به ته‌واوی سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا و په‌یامی تره‌مپ روونكردووه‌ته‌وه و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش له‌وه ئاگاداركرایه‌وه".
وه‌زیری ئێران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "له ژێر رۆشنایی سیاسه‌تی زۆرترین فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی، به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی دانوستانی راسته‌وخۆ، به‌ڵام دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ - وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا كردوویانه - ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد، چ له سه‌رده‌می حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی دوای ئه‌و.
شانشینی عومان رۆڵی ناوبژیوان له دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكان سه‌باره‌ت به دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران ده‌گێڕێت، له چوارچێوه‌ی "ڕێڕه‌وی مه‌سقه‌ت"دا.
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری ئێران كه قسه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی لای ئه‌وه، پێشنیاری دانوستانه‌كانی ره‌تكرده‌وه و به چه‌واشه‌كاری وه‌سفی كرد و ڕایگه‌یاند كه دانوستان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ ”ده‌بێته هۆی توندكردنه‌وه‌ی سزاكان و زیادبوونی فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران".
وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا مه‌ترسییان له گۆڕانكاری له ره‌وتی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی دووپاتیكرده‌وه كه كۆكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی ئێران به ڕێژه‌ی 60% ئێستا به‌سه بۆ به‌رهه‌مهێنانی 6 بۆمب، ئه‌گه‌ر تاران بیه‌وێت ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رز بكاته‌وه بۆ سه‌دا 90 كه رێژه‌ی پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك.
PM:01:30:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت