ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو ده‌ستگیركردنی پارێزه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ له زیندانه‌وه ده‌ستگیركردنی پارێزه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاند و داواكاره ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ستبه‌جێ ئازادی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا خراوه‌ته زیندانه‌وه، ده‌ستگیركردنی پارێزه‌ره‌كه‌ی، محه‌مه‌د بێهلوانی، راگه‌یاند.
ئیمامئۆغڵو له پۆستێكیدا له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند كه "ئه‌مجاره پارێزه‌ر محه‌مه‌د بێهلوان به بیانووی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌ستگیركرا".
ئه‌كره‌م سه‌رۆكی شاره‌وانی پایته‌ختی ئابووری توركیا كه یه‌كێكه له دیارترین نه‌یاره‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و رۆژی یه‌كشه‌ممه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
AM:11:13:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت