بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوه‌ڕاستی میانمار ده‌هه‌ژێنێت
وێستگه‌نیوز، AFP-
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.7 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ناوه‌ڕاستی (میانمار) بۆرمای هه‌ژاند.
ده‌سته‌كه رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی كاتژمێر 06:20 خوله‌ك به كاتی كاتی گرینیچ، بوومه‌له‌رزه‌كه له دووری 16 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای شاری ساگاینگ به قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر ڕوویداوه.
هیچ زانیارییه‌كی ده‌ستبه‌جێ له‌باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه نه‌بووه، كه بووه‌ته هۆی له‌رزینی باڵه‌خانه‌كان.
سه‌نته‌ری جی ئێف زێدی ئه‌ڵمانی بۆ زانسته جیۆلۆجیه‌كان ڕایگه‌یاند كه به‌پێی ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر قووڵ بووه و ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه له میانماری دراوسێی بۆرما بووه.
به‌پێی ئاژانسی بوومه‌له‌رزه‌زانی په‌كین، دانیشتوانی هه‌رێمی یونان له باشووری رۆژئاوای چین هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بۆرما كردووه.
به‌پێی ئاژانسی شینخوای چینی، سه‌نته‌ری تۆڕه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ی چین بڵاویكردووه‌ته‌وه كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 7.9 پله بووه، ، له‌كاتێكدا پۆستێكی سۆشیال میدیا كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه كردووه كه دانیشتوانی "هه‌رێمی یونان هه‌ستیان به له‌رزین كردووه".
دانیشتوانی بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند دوای هه‌ستكردنیان به له‌رزین به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه ناوه‌ڕاستی بۆرمای گرته‌وه، به‌په‌له هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
فایتۆنگتارێ شیناواترا، سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند دوای بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌نجامدانی "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له"ی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
دوانگجای كه له شاری به‌ناوبانگی گه‌شتیاری چیانگ مای ده‌ژی، به ئاژانسی فرانس پرێسی وتووه كه "گوێم لێ‌بوو، له ماڵه‌كه‌مدا خه‌وتبووم، به بیجامه‌كه‌مه‌وه له باڵه‌خانه‌كه ڕامكرد". دانیشتوانی سه‌رانسه‌ری باكوور و ناوه‌ڕاستی تایله‌ند هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
AM:10:43:28/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت