وەزیری دەرەوەی ئێران: وەڵامی نامەكەی ترەمپ-مان داوەتەوە


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لە رێگەی سەڵتەنەی عومانەوە وەڵامی نامەكەی نامەکەی سەرۆکی ئەمریکایان داوەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئاداری 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "تاران لەڕێی سەڵتەنەی عومانەوە وەڵامی نامەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە، لاری نییە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بكات".

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، "لە وەڵامەكەدا، باسمان لە دیدی ئێران كردووە سەبارەت بە دۆخی ئێستا".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری کەمال خەرازی، راوێژکاری رابەری باڵای ئێرانەوە بڵاویكردەوە، "تاران هەموو دەرگاکانی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە و ئامادەیە بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن".


PM:10:43:27/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت