سەرۆکی ئۆکرانیا: دەبوو ئەمریکا سزای بەسەر رووسیادا بسەپێنێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت، دەبوو ئەمریکا سزای بەسەر رووسیادا بسەپێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا بەڵگەی پێشێلکارییەکانی ئاگربەستی رووسیا لە دژی دامەزراوەکانی وزە دەداتە ئەمریکا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئاداری 2025، ڤلادمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، "ئۆکرانیا بەڵگەی پێشێلکارییەکانی ئاگربەستی رووسیا لە دژی دامەزراوەکانی وزە دەداتە ئەمریکا".
ئاماژەی بەوەکرد، "دەبوو ئەمریکا سزای بەسەر رووسیادا بسەپێنێت کاتێک بیرۆکەی ئاگربەستی تەواوەتی رەتکردەوە".
سەرۆکی ئۆکرانیا ئەوەشی خستەڕوو، "ئۆکرانیا پێویستی بە هاوکاری ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی لە کاتی دانوستانەکاندا لە پێگەیەکی بەهێزدا بێت".
PM:07:38:27/03/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت