وشكەساڵیی ڕووی لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا كردووە


وێستگەنیوز_

وشكەساڵیی ڕووی لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا كردووە و دەستەی كشتوكاڵی وڵاتەکەش دەڵێت، زیان بە 90٪ـی كشتوكاڵ گەیشتووە.

دەستەی كشتوكاڵی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، ئەمساڵ لەو ناوچەكانیان تەنها 100 ملیم باران باریوە، لە كاتێكدا كشتوكاڵی ئەو ناوچەیە پێویستی بە لانی كەم 440 ملیم بارانبارین هەیە لە ساڵێكدا.

بەپێی ئامارەكانی دەستەی كشتوكاڵ، ئەمساڵ ڕووبەری ملیۆنێك و 18 هەزار دۆنم لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا كراوەتە گەنم و 100 هەزار دۆنمیش كراوە بە جۆ و دانەوێڵەكانی دیكە، بەڵام بەهۆی وشكەساڵییەوە زیانی گەورە بە بەروبومە كشتوكاڵییەكان گەیشتووە.

لە ساڵانی رابردوودا زۆرترین بەرهەمی كشتوكاڵی و دانەوێڵە لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا بەرهەم دەهێنرا، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی شەڕ، گۆڕانی کەشوهەوا و وشكەساڵییەوە، بەرهەمە كشتوكاڵییەكان كەمیان كردووە.


AM:10:11:27/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت