لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر کامپی جەبالیا؛ وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس کوژرا


وێستگەنیوز_

عەبدوللـەتیف قانووع، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر کامپی جەبالیا کوژرا. 
 
ئەمرۆ پێنجشەممە، 27ـی ئاداری 2025 لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باکووری غەززە، بەگوێرەی میدیای نزیک لە حەماس وتەبێژەکەیان کوژراوە لە کاتێکدا کە لە خێمەکەیدا بووە لە جەبالیا. 
 
بەپێی زانیارییەکان لە هێرشەکەدا چەند کەسێکی دیکە لە جەبالیا بریندار بوون. 

هاوکات نزیکەی حەوت کەسی دیکەش بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە غەززە کوژراون.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش لە هێرشێکی ئیسرائیلدا، ئیسماعیل بەرحوم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کوژرا. پێش ئەویش سەڵاح ئەلبەرداوی کرایە ئامانج.

هەردوو ناوبراو یەکێک بوون لەو 20 ئەندامەی دەستەی بڕیار بەدەستانی حەماس کە بڕیارە گرنگەکانی بزووتنەوەکەیان دەردەکرد.

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کۆتاییەکانی 2023ـوە، لە کۆی 20 ئەندامەکە، 11 دانەیان کوژراون.


AM:09:20:27/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت