دەوروبەری بەندەری سپی و شاری لازقییەی سووریا لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا


وێستگەنیوز_

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەوروبەری بەندەری سپی و شاری لازقییەی سووریایان بۆمباران کرد. 

ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر دەوروبەری بەندەری سپی و شاری لازقییە کردووە.

هەروەها بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی دیکە، دەوترێت کە شەوی رابردوو، "شەش هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل پێگەکانی سوپای سووریایان لە لازقییە لە کەناراوەکانی سووریا بۆمباران کردووە."

ئاماژە بەوەشکراوە،"هێرشەکان بۆ سەر دەوروبەری بەندەری سپی و بارەگای لیوای 110ـی دەریایی لە ناوچەی ڕاس شەمرە بووە و ئەو هەڵمەتانە، بنکە دەریاییەکان و بەندەری سپی و کۆگاکانی چەک و شوێنە سەربازییەکانی بۆمباران کردووە."


AM:08:39:27/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت