سوپای سودان كۆنترۆڵكردنی خه‌رتومی پایته‌ختی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌بدولفه‌تاح بورهان، فه‌رمانده‌ی سوپای سودان، له ناو كۆشكی كۆمارییه‌وه رایگه‌یاند كه "خه‌رتوم ئازاده".
بورهان بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا، فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی خه‌رتوم نیشته‌وه.
سوپای سودان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌ربازگه‌ی ته‌یبه‌ی كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه كه دوا بنكه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرایه له خه‌رتومی پایته‌ختی سودان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه لیوا عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لبیلاوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خه‌رتوم، رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیـ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌رتومیان كۆنترۆڵكردووه.
پێشتر فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خه‌رتوم پشتڕاستی كردبووه‌وه كه هێزه‌كانی سوپا له ڕۆژهه‌ڵاتی خه‌رتوم پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توانیویانه پردی ئه‌لمه‌نشییه ببڕن و ته‌واوی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی پرده‌كه بپشكنن.
سوپای سودان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زیانێكی زۆریان به هێزه‌كانی پشتیوانی خێراگه‌یاندووه له ناوچه‌ی ئه‌لباقیر.
هاوكات سوپا رایگه‌یاند كه هێزه زرێپۆشه‌كانی له شاری خه‌رتوم پێشڕه‌وییان كردووه و باره‌گای به‌رگری ئاسمانی-یان له خه‌رتوم كۆنترۆڵ كردووه.
PM:08:28:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت