ناتانیاهۆ: بارمته‌كان ئازاد نه‌كرێن، ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كانی غه‌ززه‌دا ده‌گرین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكی ئیسرائیل هۆشداری دایه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و رایگه‌یاند كه گه‌ر بارمته‌كان ئازاد نه‌كرێن، فشاری زیاتر ده‌كه‌ن و جگه له هێرشه سه‌ربازییه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر خاكی زیاتری كه‌رتی غه‌ززه‌دا ده‌گرن.
ناتانیاهۆ له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی نیشتمانی ئیسرائیل (كنێست) كه ناوبه‌ناو به‌هۆی ئۆپۆزسیۆنه‌وه قسه‌كانی پێ ده‌بڕا، هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی دوپاتكرده‌وه و وتی: "ئه‌گه‌ر حه‌ماس ئه‌و بارمتانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه ئازاد نه‌كات، كه‌رتی غه‌ززه‌دا كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن".
وتیشی: "تا حه‌ماس به‌رده‌وام بێت له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئازادكردنی بارمته‌كانمان، فشار زیاتر دروست ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش كۆنترۆڵكردنی خاكی زیاتری كه‌رتی غه‌ززه و رێوشوێنی دیكه ده‌گرێته‌وه".
بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "من ئه‌مه به هاوكاره‌كانم له كنێست و حه‌ماسیش راده‌گه‌یه‌نم كه رێوشوێنه‌كانمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاك و رێوشوێنی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه كه لێره‌دا ورده‌كارییه‌كانی ناخه‌مه‌ڕوو".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هۆشداریی دایه ئیسرائیل له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه به بارمته گیراون، "به مردویی و له تابوته‌كاندا" ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام بێت له به‌كارهێنانی هێز.
PM:07:40:26/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت