سەرۆکی ئیی پارتی لەبارەی ئاڵای کوردستان: بە ڵێ ئاڵای كوردستان پهڕۆیه
وێستگهنیوز_
سەرۆکی ئیی پارتی لەبارەی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە تورکیا و باکووری کوردستان رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت و ئاڵای کوردستانی بە "پەڕۆ" ناوبرد.
موساڤات دەرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی ئیی پارتی رۆژی چوارشەممە 26ی ئاداری 2025 لەمیانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی، لەبارەی شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان وای ووت .
لە بەرامبەر ئاڵای شکۆداری تورکدا پەڕۆ دەشەکێندرێتەوە، بەڵێ بە پەڕۆ ناوی دەهێنم.
لەنێو جەرگەی ئیستەنبووڵدا پەیامەکانی تیرۆریستی حکومدراو بڵاودەکرێنەوە
لهناو توركیادا وەکو پەیامبەری ئاشتی مامەڵە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی و ئەوانەی پەسنی دەدەن، دەکرێت. سەربازانی مستەفا کەمال لە کار دووردەخرێنەوە و بە ناپاک ناودەبرێن؛ لە لایەکیش بەڵێنی پێدانی مافی هیوا بە بکوژەکان دەدرێت و لە دەسەڵات پشکی پێدەدرێت."
سه د ساڵەی تورکیا کە بەناوی تورکیایەکی نوێ خراوەتە ئاراوە، لە کوێی ئەمەدایە؟
PM:01:19:26/03/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت