لە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە 23 کەس کوژران
وێستگەنیوز_
لە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە 23 کەس کوژران. هەروەها سوپای ئیسرائیل فەرمانەکانی چۆڵکردنی بۆ دەیان هەزار دانیشتووی سەرانسەری ئەو ناوچەیە فراوانتر کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 3ـی 2025، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە 23 کەس کوژراون.
سوپای ئیسرائیل هەفتەیەک لەمەوبەر هەڵمەتەکانی دژی حەماس لە غەززە دەستپێکردەوە و ئاگربەستی دوو مانگەی شکاند و بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین دەڵێن، لەو کاتەوە تا ئێستا نزیکەی 700 کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
AM:09:15:26/03/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت