هاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی تورکیا، گەیشتە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی کۆبووەوە، بە پێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی یەکپارچەیی خاکی سووریا تاوتوێ کراوە.

درەنگانی شەوی سێشەممە 25ـی 3ـی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە ئەمریکا و لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە لەلایەن مارکۆ ڕوبیۆ، هاوتا ئەمریکییەکەی پێشوازیی لێ کرا.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵو، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ئۆکرانیا تاوتوێ کرا، هەروەها باسیان لە  ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ کرد.

لای خۆیوە فیدان جەختی لەسەر پشتیوانیی تورکیا بۆ سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە، هەروەها باسیان لە گرنگی هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا کرد.

هەروەها، لەبارەی غەززەوە، فیدان جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە، هەروەها جەختی لە ڕاگرتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیاش کردەوە."


AM:08:59:26/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت