تورکیا.. هەزار و 100 کەس دەستگیرکراون و تا سەرەتای مانگی داهاتوو هەموو خۆپیشاندانێك قەدەغەیە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە شەپۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ توركیای گرتووەتەوە، ئەمرۆ دەسەڵاتداران بڕیاریاندا لە ئەنقەرە و ئیزمیر تا سەرەتای مانگی داهاتوو هەموو جۆرە گردبونەوە و خۆپیشاندانێك قەدەغە بێت.

حكومەتی توركیا بڕیاریدا هەموو جۆرە گردبوونەوە و كۆبونەوە و خۆپیشاندانێك لە ئەنكەرە و ئیزمیر قەدەغە بکات.

بڕیارەكەی توركیا دوای لێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی وڵاتەكە دێت كە پارتەكەی ئیمامئۆغڵۆی بە بزوتنەوەیەكی توندوتیژ ناوبرد.

هاوكات، حكومەتی ئەڵمانیاش رەخنەی توندی لە حكومەتی توركیا گرت لە بەرامبەر مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەران.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، هەتا ئێستا بەهۆی خۆپیشانەكانی ئیستەنبوڵەوە زیاتر لە هەزار و 100 كەس دەستگیركراون.


PM:08:16:25/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت