رۆیته‌رز: ئه‌مریكا لیستی مه‌رجه‌كانی بۆ به‌خشینی له هه‌ندێك سزا ده‌داته سوریا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی ئاداری 2025 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لیستی مه‌رجه‌كانی راده‌ستی سوریا كرد بۆ لێخۆشبوو‌ن له هه‌ندێك سزا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرایكرد كه له یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی ئاست به‌رزی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی ئه‌و سزایانه كراون كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه به‌سه‌ر دیمه‌شقدا سه‌پێندراون، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه لیستی مه‌رجه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌خشینی به‌شێك له‌و سزایانه راده‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كرد.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مریكا چه‌ند مه‌رجێكی بۆ سوریا داناوه بۆ به‌خشینی له هه‌ندێك له سزاكان له‌وانه ده‌ركردنی چه‌كداره بیانییه‌كان له خاكه‌كه‌ی و هاوكاریی چالاكانه‌ی له هه‌وڵه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ونبووی ئه‌مریكی ئۆستن تایس، كه له ساڵی 2012 له سوریا بێسه‌روشوێن بوو.
PM:06:14:25/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت