سوپای ئیسرائیل جارێکی دیکە سوریای بۆردوومانکرد
وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، دوو بنکەی سەربازی سوریایان لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سوریا بۆردوومانکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "دوو بنکەی سەربازی سوریایان لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سوریا بۆردوومانکردووە، ئەو دوو بنکەیە بریتین لە تەدمور و تی 4".
سەرەتای هەفتەی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر پردی موخەیبەر لە ناوچەی حەوش سەید عەلی لە لادێکانی حومس، لەسەر سنووری سوریا و لوبنان.
AM:09:31:25/03/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت