جەهەپە: بە فەرمی ئیمامئۆغڵو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاندید دەکەین


وێستگەنیوز_

جەهەپە بە فەرمی ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کاندید کرد. 

ئەمرۆ دووشەممە 24ـی 3ـی 2025، دەنیز یوجەل، وتەبێژی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارتەکەیان بە فەرمی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی زیندانیکراوی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کاندید کرد. 

دوێنێ یەکشەممە هەڵبژاردنی ناوخۆیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ دیاریکردنی کاندیدی پارتەکە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوە چوو. 

لە هەمان رۆژدا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بە تۆمەتەکانی بەڕێوەبردنی رێکخراوی تاوان، بەرتیلدان و وەرگرتن، دەستوەردان لە تەندەرەکانی دامەزراوە گشتییەکان و گەندەڵی دارایی، لەلایەن دەیەمین دادگەی تاوانەکانی ئیستەنبوڵ لە چاغڵایان، بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرکرا و لە پۆستی گەورەشارەوانی شارەکە دوورخرایەوە.


PM:12:38:24/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت