وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا: گەڕی دووەمی دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە سعوودیە کۆتایی هات
وێستگەنیوز_
ڕاستەم ئەمیرۆڤ، وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لە جددەی سعوودیە کۆتایی هاتووە و گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بنیاتنەریان کردووە.
وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت: "لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ ئەمریکا سەرنجی سەرەکیان لەسەر پرسی وزە بووە، گفتوگۆکانیشیان بەردەوام دەبێت، چونکە ئۆکرانیا بەدوای ئاشتیەکی درێژخایەنەوەیە."
ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانی ئاشتی لەنێوان ئۆکرانیا و ئەمریکا لە جەددەی سعوودیە بەڕێوە چوو.
پێشتر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی گوتبووی: ڕووسیا بەردەوامە لە وێرانکردنی ژێرخانەکانی ئۆکرانیا و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، بۆ جیهان ڕوون بووەتەوە ڕووسیا ئاشتی ناوێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند "دوای دانوستانەکانی گەڕی یەکەم لە جەددە، بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بوو کە ڕووسیا ئەم جەنگەی دەستپێکردووە و هەر ئەویشە ڕێگە نادات تەواو ببێت و بەردەوامیی پێ دەدات.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە بەرپرسانی کیێڤ و واشنتن دوێنێ لە ریاز گفتوگۆی دووقۆڵیی تایبەتیان کرد، کە لایەنی ئۆکرینی بە ئەرێنی باسی دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە کۆتاییهێنانی خێرای شەڕی سێ ساڵەی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەکات و هیواخوازە گفتوگۆکانی ریاز بتوانن رێگەی ئاشتی خۆش بکەن.
هەردوو لایەنی ئەمریکی و رووسی، پلانی جیایان بۆ ئاگربەستێکی کاتی پێشنیاز کردووە، بەڵام لەم نێوەندەدا هێرشە سنووربڕەکان بێ وچان بەردەوامن.
سەرەتا بڕیار بوو هەموو کۆبوونەوەکان لە یەک کاتدا بکرێن بۆ ئەوەی شاندی ئەمریکی وەک نێوەندگیر هاتووچۆ لە نێوان ئۆکراینییەکان و رووسەکاندا بکات، بەڵام دواتر گۆڕدرا و کۆبوونەوەکان یەک لە دوای یەک بەڕێوەچوون.
AM:11:29:24/03/2025
ئهم بابهته 604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت