گەورەترین نەخۆشخانەی باشووری فەلەستین بۆردوومان کرا


وێستگەنیوز_

وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە دەڵێت، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل گەورەترین نەخۆشخانەی باشووری ناوچە فەلەستینییە گەمارۆدراوەکەی بۆردوومان کرد، کە بووە هۆی کوشتنی کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە و کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە.
 
زیانەکە بەر بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس کەوت، ئەمەش چەند رۆژێک دوای ئەوەی ئەم نەخۆشخانەیە پڕ بووە لەوانەی بەهۆی هێرشی چەند رۆژ لەمەوبەری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، سەرەڕای ئاگربەست، بریندار بوون یان کوژراون.
 
لای خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە؛ هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەکە و رایگەیاند "چەکدارێکی حەماسی" کردووەتە ئامانج.
 
هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکان، بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، تاوانی جەنگە، بەڵام ئیسرائیل بەرپرسیاریەتیی کوژرانی خەڵکی سڤیل دەخاتە ئەستۆی حەماس، بەو بیانووەی "لەناو خەڵکدا خۆیان دەشارنەوە." 
  
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، هەتا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار فەلەستینی کوژراون، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.


AM:08:46:24/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت