ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل: حوسییه‌كان بۆ ئێمه جێبهێڵه
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌مریكا داوای له ته‌لئه‌بیب كردووه كه ئامانجه‌كانی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن بۆردومان نه‌كات و ئه‌و ئه‌ركه بۆ واشنتۆن جێبهێڵێت.
ڕۆژنامه‌كانی "یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت" و "ئۆرشه‌لیم پۆست" بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مریكا داوای له ئیسرائیل كردووه خۆی له هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان به‌دوور بگرێت وه‌ك ئه‌و هێرشانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئیسرائیله‌وه له یه‌مه‌ن ئه‌نجامدرابوون.
ئه‌و داوایه له كاتێكدایه كه له‌ناوخۆی ئیسرائیل تاووتوێی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییه له یه‌مه‌نه‌وه كراوه.
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست رایگه‌یاندووه كه پێده‌چێت ئیسرائیل له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مریكا قبوڵ بكات، چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ش بۆ واشنتۆن جێده‌هێڵێت كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی دژی حوسییه‌كان راگه‌یاند.
رۆژی پێنجشه‌ممه دوو مووشه‌ك له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی دوو مانگدا حوسییه‌كان ناوچه‌كانی ته‌لئه‌بیب و قودس بكه‌نه ئامانج، به‌ڵام سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئیسرائیل رێگری له دوو مووشه‌كه‌كه كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی تر ئه‌مریكا هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه‌كانی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی یه‌مه‌ن هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستپێكرده‌وه.
AM:11:12:21/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت