لە ئیستەنبوڵ بۆ ماوەی چوار رۆژ خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەغەکرا
وێستگەنیوز_
لەلایەن پارێزگای ئیستەنبوڵ، لە 19ـی 3ـی 2025ـەوە تاوەکو 23ـی 3ـی 2025، بۆ ماوەی چوار رۆژ لە سنووری پارێزگای ئیستەنبوڵ خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەغە کراوە و لە دوێنێوە هێڵەکانی میترۆ راگیراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی پارێزگاکە، "بەمەبەستی پاراستنی رەوشی گشتی لە سەرتاسەری پارێزگاکە و رێگریکردن لە هەر کارێکی دنەدەر کە ئەگەری کەوتنەوەی رووداوی هەبێت، گردبوونەوە، خۆپێشاندان و کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بۆ ماوەی 4 رۆژ قەدەخە کراوە".
بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ لەسەر راسپارەی داواکاری گشتیی و بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە،کەجەکە و گەندەڵی دەستبەسەرکرا.
PM:12:56:20/03/2025
ئهم بابهته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت