ترەمپ: نەورۆزتان پیرۆز، سەرەتای بەهار و ساڵی نوێی فارسیی
سەرۆکی ئەمریکا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "نەورۆز بۆ گەلی فارس بۆنەیەکی خۆشییە، سەرەتای بەهار و ساڵی نوێی فارسییە، پیرۆزبایی ئاراستەی ئەوانە دەکەم کە یادی جەژنی نەورۆز دەکەنەوە."
بەبۆنەی هاتنی نەورۆز، کۆشکی سپی پەیامێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەدا دەڵێت: "نەورۆز جەژنێکی کۆنە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرانسەری جیهان یادی جەژنی کۆنی نەورۆز دەکەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "نەورۆز بۆ گەلی فارس بۆنەیەکی خۆشییە، سەرەتای بەهار و ساڵی نوێی فارسییە. ئەم نەریتە دێرینە دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە بەخشندەییەکانی ساڵی رابردوو و خۆئامادەکردن بۆ بەهاری داهاتوو بە رۆحیەتێکی نوێوە."
دەشڵێت: "گەلی فارس بە کولتوورە پڕ وزەکەی و بەهرە تایبەتەکانیان لە بوارەکانی وەکو بیرکاری، زانست، یاسا، تەکنەلۆژیا و هونەر، بەشدارییەکی زۆر گرنگ لە کۆمەڵگەدا دەکەن. بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، هیوای جەژنێکی خۆشیان بۆ دەخوازم. نەورۆزتان پیرۆز بێت!"
لای ئەمریکییەکان، نەورۆز بە سەری ساڵی فارسەکان ناسراوە، هەربۆیە حکومەتی ئەمریکا ساڵانە، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی فارسەکان دەکات.
چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن، کورد و نزیکەی 300 ملیۆن کەسی دیکە لەسەرانسەری جیهان لە وڵاتانی وەک ئێران، ئەفغانستان، ئازەربایجان، تاجیکستان، هیندستان و چەندین وڵاتی دیکە یادی نەورۆز دەکەنەوە.
AM:09:42:20/03/2025
ئهم بابهته 928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت