تره‌مپ دوو مانگ مۆڵه‌ت ده‌داته ئێران به‌رله‌وه‌ی هێرش بكاته‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مریكی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی ته‌نیا دوو مانگی داوه‌ته به‌رپرسانی باڵای ئێران به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی نوێ سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته، به‌رله‌وه‌ی هه‌نگاوی سه‌ربازی له‌دژی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بنێت.
دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا نامه‌یه‌كی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له‌ڕێی لایه‌نی سێیه‌مه‌وه گه‌یشته ده‌ست عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه له نامه‌كه‌دا تره‌مپ مۆڵه‌تی دوو مانگی داوه‌ته عه‌لی خامنه‌یی بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی نوێ سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌رزوو رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه.
به‌ر له دوو هه‌فته دۆناڵد تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (فۆكس نیوز) ئاشكرای كردبوو كه له نامه‌كه‌دا پێشنیاری بێ مه‌رج و راسته‌وخۆی له خامنه‌یی كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به دۆسێی ئه‌تۆمی تاران.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابێت ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، بۆیه باشتره رێككه‌وتنێكی ئاشتی نوێ له‌نێوان هه‌ردوولا واژۆ بكرێت.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان ره‌ت بكاته‌وه، پێده‌چێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسڕائیله‌وه هێرش بكرێته‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی.
PM:11:26:19/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت