هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دیمەشقی بۆمباران کرد
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بارەگای بزووتنەوەی جیهادی فەڵەستینی لە دیمەشق و تا ئێستا بەهۆی هێرشەکەوە، کەسێک کوژراوە و چەندی دیکەش بریندارن. 
	
ئەمرۆ پێنجشەممە 13ـی 3ـی 2025، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بارەگای بزووتنەوەی جیهادیان لە گەڕەکی دومەر لە دیمەشق بۆمباران کرد، وەک زانراوە، تا ئێستا کەسێک بەهۆی هێرشەکەوە کوژراوە و چەندی دیکەش بریندارن.
	
لای خۆیەوە یسرایل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی: سووریا نابێتە هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل.
	
ئەمە لە کاتێکدایە، لە پاش رووخانی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل چەندین ناوچەی سووریای داگیرکردووە، هەروەها بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئەو وڵاتەی بۆردومان کردووە.
 
        
        PM:03:08:13/03/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1532
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت