ئەردۆغان ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیی لە شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی دەردەبڕێت


وێستگەنیوز_

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: ئامادەیە پێشوازیی لە شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی بکات. لەبەرامبەر ئەم قسانەدا دەم پارتی ئەمڕۆ یان سبەی، داواکاری بۆ بینینی سەرۆک کۆمار پێشکەش دەکات. 

دەم پارتی دەستی بە گەڕی دووەمی سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کردووە بۆ ئەوەی کۆدەنگییەکی تەواوی هەبێت لە پێناو سەرکەوتنی قۆناغی نوێی چارەی کێشەی کورد لە تورکیا. چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژی 17ـی مانگ لەگەڵ ئاکپارتی و مەهەپە کۆببنەوە. 

ئەمرۆ پێنجشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، "کاردەکەین بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر، لە هەمان کاتیشدا چارەی کێشەیەکی 40 ساڵە دەکەین، بە هەڵە زانینی ئەمە و درز خستنە نێو پرۆسەکە خزمەتکردنە بە ئیمپڕیالیزم، هەرکەس بە قسەی ئیمپڕیالیزم هەوڵی تێکدانی ئەم برایەتییە بدات، خۆی لەبەردەم ئێمە و 85 ملیۆن هاوڵاتی دەبینێتەوە، چونکە لە ماوەی 22 ساڵ چەندان جار ئەم هەوڵانەمان بینیوە، ئیتر ناتوانن زیان بە برایەتیی نیوانمان بگەیەنن، جارێکی دیکە ناتوانن ئەم میللەتە لە ئەجێندای ناوخۆی خۆی قەتیس بکەنەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی گرووپەکەمان ئێستا هەڵسەنگاندن لەگەڵ شاندەکە دەکات، ئەگەر شاندی ئیمراڵی داواکاری پێشکەش بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵم، وەڵامی داواکارییەکەیان دەدەمەوە. 

دوای ئەم پەیامە، تونجەر باکرهان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی داواکاری پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆمار ئەردۆغان کۆ ببنەوە. دیدار و کۆبوونەوەکان ئەمڕۆش بەردەوام بوون، بڕیارە ڕۆژی 17ـی مانگ دەم پارتی لەگەڵ ئاکپارتی و مەهەپە کۆ ببێتەوە. 


PM:12:25:13/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت