ئێران پێشوازی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەکات و پێشنیازی بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەیە


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێشوازیی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکەن و پیشنیازیشیان بۆ چارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەیە.

ئەمرۆ پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "دەبێ ئەوە بسەلمێنرێت، سیاسەتی فشار سیاسەتێکی ڕاست نییە و کاریگەریی دروست ناکات." 

ئاماژەی بەوەشکرد: لەژێر هەر فشارێک دانووستان بکەین، واتای ئەوەیە لە بێهێزیدا دانووستان دەکەین، بەوەش هیچ دەستکەوتێکمان لەو دانووستانە نابێت.

عێراقچی دەشڵێت، پێشوازیی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکەن و پێشنیازیشیان بۆ چارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 12ـی 3ـی 2025، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندبوو، نامەکەی سەرۆکی ئەمریکایان بەدەست گەیشتووە و هەڕەشەی سەربازیان لێدەکات، "دەتوانین وەڵامی هەڕەشەکان بدەینەوە و ئەگەر بمانەوێت دەتوانین چەکی ئەتۆمی دروست بکەین."


AM:10:30:13/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت