پوتین به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه سه‌ردانی كورسك ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا سه‌ردانی ناوچه‌ی كورسكی كرد، كه له‌ژێر هێرشی هێزه‌كانی ئۆكرانیادایه و داوای شكستی ته‌واوه‌تی كیێڤی كرد.
پوتین كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كورسك جلوبه‌رگی سه‌ربازی پۆشی بوو، فه‌رمانی دا گرنگییه‌كی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی به‌درێژایی سنووری روسیا و ئۆكرانیا بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی روسیا "ئه‌ركی شكستپێهێنانی ته‌واوه‌تی دوژمنی له ناوچه‌ی كورسك له كه‌مترین ماوه‌دا" دیاریكرد
وتیشی: "پێشبینی ده‌كه‌م هه‌موو ئه‌و ئه‌ركه جه‌نگییانه‌ی كه یه‌كه‌كانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ته‌واو ببن و به‌م زووانه هه‌رێمی كورسك به ته‌واوی له ده‌ستی دوژمن رزگاری ببێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی سپۆتنیك، هێزه‌كانی روسیا سه‌ركه‌وتوو بوون له "رزگاركردنی" زیاتر له هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ناوچه سنوورییه‌كانی كورسك، هاوكات هێزه‌كانی ئۆكرانیا زیاتر له 67 هه‌زار كه‌سیان له‌ده‌ستداوه.
لای خۆیه‌وه، ڤالێری جیراسیمۆڤ، سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی روسیا، رایگه‌یاند كه سه‌ربازانی روسیا له چه‌ند شوێنێك سنووریان به‌زاندووه و چوونه‌ته ناو هه‌رێمی سومی ئۆكرانیا.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی روسیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌ركی شكستپێهێنانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیا له ناوچه‌ی كورسك و گه‌یشتن به سنووری نێوده‌وڵه‌تی له كه‌مترین ماوه‌دا ته‌واو ده‌بێت".
PM:11:19:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 9760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت