تره‌مپ بۆ پشتیوانی ئیلۆن ماسك ئۆتۆمبێلێكی تێسلای كڕی
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی پشتیوانی بۆ ئیلۆن ماسك راوێژكاری باڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا، ئۆتۆمبێلێكی تێسلای كڕی و ڕایگه‌یاند: "ئه‌م پیاوه و وزه و ته‌مه‌نی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه ته‌رخان كرد، به‌ڕای من ناحه‌قی به‌رامبه‌ر كراوه".
تره‌مپ له‌گه‌ڵ ماسكدا چووه به‌رده‌م كامێره‌كان و، له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلادا كه هێندرابوونه باخچه‌ی كۆشكی سپی وێنه‌ی گرت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا خۆی ئۆتۆمبێل به‌كارناهێنێت، به‌ڵام بۆ پشتیوانیكردنی ماسك ئۆتۆمبێلێك ده‌كڕێت.
وتیشی: "ده‌یكڕم، چونكه یه‌كه‌م ئه‌مه به‌رهه‌مێكی ناوازه و باشه. دووهه‌م ئه‌م پیاوه و وزه و ته‌مه‌نی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه ته‌رخان كرد، به‌ڕای من ناحه‌قی به‌رامبه‌ر كراوه".
هه‌روه‌ها تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تۆمه‌تباركردنی بریكاره‌كانی تێسلا به توندوتیژیی به "كرده‌ی تیرۆریستیی ناوخۆ" داده‌نرێت و، لێكه‌وته‌یه‌كی قورسی بۆ ئه‌نجامده‌رانی ده‌بێت.
به‌م كاره‌شی تره‌مپ توانی به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیای تێسلا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7 به‌رزبكاته‌وه، كه پێشتر به‌هۆی ناڕه‌زایی ئه‌مریكییه‌كان دژی كاره‌كانی ماسك به‌های پشكی كۆمپانیاكه‌ی رووی له نزمبوونه‌وه كردبوو.
PM:10:19:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت