ئه‌ردۆغان هەڵوێستی دەربارەی کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئیمراڵی راگەیاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵوێستی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی ئیمراڵی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن، قبوڵی ده‌كه‌م".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12ی ئاداری 2025 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی، له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێَكدا كه پرسی، ئایا له‌گه‌ڵ شاندی ئیمراڵی كۆده‌بنه‌وه، وتی، ''له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان كۆده‌بنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوا له منیش بكرێت، قبووڵی ده‌كه‌م''.
هاوكات عه‌بدوڵا گوله‌ر، بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاكپارتی وتی: "رۆژی دووشه‌ممه، كه ده‌كاته 17ی ئه‌م مانگه، له‌گه‌ڵ شاندی ده‌م پارتی كۆده‌بینه‌وه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ تونجه‌ر باكرهان، هاوسه‌رۆكی ده‌م پارتی له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیی پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی سه‌عاده‌ت سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، وتی: ''شانده‌كه‌مان ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین''.
شاندی ده‌م پارتی، له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی توركیا (تیپ) و پارتی سه‌عاده‌ت كۆبوونه‌وه.
شانده‌كه رۆژی دووشه‌ممه، 10ـی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له پارتی ره‌نجده‌ران (ئه‌مه‌پ)، پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) و پارتی دیموكراسی و پێشكه‌وتن (ده‌ڤا) كۆبوونه‌وه.
سه‌ردانه‌كانی ده‌م پارتی بۆ لای حزبه‌كان به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بانگه‌وازه‌ی ئاشتی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یه، كه 27ـی شوباتی رابردوو داوای له په‌كه‌كه كرد چه‌ك دابنێت و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
PM:07:28:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت