رووسیا: دەبێت ئەمریکا روونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئاگربەستی ئۆکرانیا بخاتەڕوو
وێستگەنیوز_
کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) ڕایگەیاند، چاوەڕێی زانیاریی زیاتری ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی ئۆکرانیا دەکەن، هاوکات وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش دەڵێت: بەشداری دانوستاندنێک ناکەن، ئەگەر مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست بکات.
ئەمرۆ چوارشەممە 12ـی ئاداری 2025، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا ڕوونکردنەوەی زیاتر بخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕێ دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا زانیاری زیاتر و وردتر لەبارەی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا پێشکەشی ڕووسیا بکات.
جەختیشی کردەوە، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لە بارەی ئاگربەستی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، مۆسکۆ بەشداری هیچ دانوستاندنێک ناکات، کە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی بنەبڕ نەکرێت.
دەشڵێت، هەڵوێستی ڕووسیا لەبارەی ناردنی هێزی ئاشتی پارێز بۆ سنوورەکانی ئۆکرانیا نەگۆڕە و هەرگیز قبووڵی ناکەین.
سێرگی لاڤرۆڤ داواشیکرد، ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ئۆکرانیا ڕابگەیەنن، بۆ ئەوەی پێویست بە ناردنی هێزەکانی ئاشتی پارێز نەکات.
PM:02:19:12/03/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت