حووسییەکان: هێرشەکانمان بۆسەر کەشتییەکانی ئیسرائیل دەستپێدەکەینەوە


وێستگەنیوز_

وتەبێژی حوسییەكانی یەمەن رایدەگەیەنێت، هێرشەكانیان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێدەكەنەوە، راگرتنی هێرشەكانیان لە ماوەی رابردوودا، بۆ گەیاندنی هاوكاریی بووە بە فەلەستین.

یەحیا سەریع، وتەبێژی چەكدارانی حوسی لە یەمەن رایگەیاند، مۆڵەتی چوار رۆژیی هێزەكانیان بۆ راگرتنی هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل كۆتایی هاتووە و هێرشەكانیان دەست پێدەكەنەوە.

بە وتەی سەریع راگرتنی هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل و كەشتییەكانی ئەو وڵاتە بۆ ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی هاوكاریی بۆ فەلەستنییەكان بووە، بۆیە دوای ئەو وادە دەستنیشانكراوە هێرشی حوسییەكان لە دەریای سوور و دەریای عەرەب و بابولمەندەب و كەنداوی عەدەن دەستپێدەكەنەوە.


AM:09:54:12/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو