وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی کاتی سووریا دەکەین
وێستگەنیوز_
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا دەکات.
مارکۆ روبیۆ لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت: ''ئەمریکا پێشوازی لەو رێککەوتنە دەکات کە بەم دواییە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا راگەیێندرا بۆ تێکەڵکردنی باکووری رۆژهەڵات بۆ ناو سووریایەکی یەکگرتوو".
هەروەها پشتیوانی واشنتن بۆ قۆناخی راگوزەری سیاسی لە سووریا دووپاتدەکاتەوە بە جۆرێک حکومەتێکی نامەزهەبی متمانەپێکراو دروستبکرێت وەک باشترین رێگە بۆ رێگریکردن لە شەڕ و پێکدادانی زیاتر لە سووریا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ''ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو بڕیارانە دەکەین کە لەلایەن دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا دراون بە لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە تووندوتیژییە خوێناوییەکەی ئەمدواییە لە دژی پێکهاتەکان".
AM:08:10:12/03/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت