سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ترەمپ: هەرچیت لەدەست دێت بیکە


وێستگەنیوز_

مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت: "هەرچیت لەدەست دێت بیکە".

ئەمرۆ سێشەممە 11ـی 3ـی 2025، مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران، رایگەیاند: لەژێر گوشاردا دانووستان ناکەین، کە مەبەست لێی ڕەت کردنەوەی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپە لە سزادانی ئابووری و سەربازییدا.

دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە.

ترەمپ وتی: "ئێران بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی دوو ڕێگەی لە بەردەستە، ئەوانیش یان لە ڕێگەی سەربازییەوە دەبێت، یانیش بەشێوەی ڕێککەوتن، من ڕێگای ڕێککەوتنەکەم پێ باشترە، چونکە نامەوێت ئازاری ئێران بدەم."

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت. 

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: تاران تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ فشاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ناچێته‌ ناو هیچ دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ له‌باره‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه‌.


PM:10:46:11/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 2800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت