ڤۆن دێر لاین داوای زیادكردنی به‌په‌له‌ی تواناكانی به‌رگری ئه‌وروپا ده‌كات
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات، ده‌شڵێت: "سه‌رده‌می خه‌یاڵه‌كان كۆتایی هاتووه".
ڤۆن دێر لاین له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وتی: "پێویستمان به زیادكردنی زۆر به‌په‌له‌ی تواناكانی به‌رگری ئه‌وروپا هه‌یه".
له‌میانی پێشكه‌شكردنی ده‌ره‌نجامی لوتكه‌ی ئه‌م دواییه‌ی 27 وڵاته‌كه‌ی ئه‌وروپا كه تایبه‌ت بوو به به‌رگریكردن له كیشوه‌ره‌كه، ڤۆن دێر لاین جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "كاتی دامه‌زراندنی به‌رگرییه‌كی هاوبه‌شه".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڤۆن دێر لاین پێشوازی له كۆده‌نگی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد سه‌باره‌ت به پێویستی به‌هێزكردنی تواناكانی به‌رگریی یه‌كێتییه‌كه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به ته‌واوی بیر له‌مه نه‌ده‌كرایه‌وه".
گۆڕانكاری هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونه‌كانی له ئه‌وروپا و به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی، بۆ ئه‌وروپا جێی شۆك بوو.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ده‌ڵێت: "سیسته‌می ئاسایشی ئه‌وروپا له‌رزۆك بووه و زۆرێك له خه‌یاڵه‌كانمان ئاشكرا بوون".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و پێیوابوو كه ئه‌وروپا "ده‌بێت به‌رپرسیارێتی زیاتر له ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رگرییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت".
كۆمسیۆنی ئه‌وروپا پلانێكی بۆ "دووباره چه‌كداركردنی ئه‌وروپا" خستۆته ڕوو كه بڕیاره له ماوه‌ی چوار ساڵدا نزیكه‌ی 800 ملیار یۆرۆ بۆ ئه‌و پرسه كۆبكه‌نه‌وه، له‌نێویاندا نزیكه‌ی 150 ملیار یۆرۆ له شێوه‌ی قه‌رزدا بۆ ئه‌و 27 وڵاته.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ ئه‌و پلانه هه‌ڵكردووه و ئێستاش بڕیاره كۆمسیۆن پێش كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپا له هه‌فته‌ی داهاتوودا پێشنیاری به‌رچاو بخاته‌ڕوو.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌نتۆنیۆ كۆستا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا به‌ڵێنیدا كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا "به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن بۆ بنیاتنانی سیستمی به‌رگریكردن بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی كیشوه‌ره‌كه‌مان".
PM:05:16:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت