لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی سوریا واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی سوریا كه ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ر بۆ ئاشكراكردنی ورده‌كانی رووداوه‌كانی ناوچه كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته پێكیهێنابوو، رایگه‌یاند كه داوای هاوكاری له شاره‌زایانی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كه‌ن له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا و راپۆرته‌كه‌شیان له ماوه‌ی 30 رۆژدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یاسر فه‌رحان وته‌بێژی لیژنه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لیژنه‌كه به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌رع كاره‌كانی ده‌ستپێكرد و سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی خۆی پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
یاسر فه‌رحان وتی: "لیژنه‌كه له ماوه‌ی 30 رۆژدا راپۆرتی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی سوریا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات".
فه‌رحان دووپاتی كرده‌وه كه: "سه‌رجه‌م گرته ڤیدیۆییه‌كان پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و لیژنه‌كه سه‌ردانی شوێنه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كات".
باسی له‌وه‌شكرد كه "كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شایه‌تحاڵ و شوێنانه‌ی كه پێویسته سه‌ردانیان بكرێت".
ئاشكراشیكرد كه "لیژنه‌كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كاره‌كانی بۆ میدیاكان ده‌خاته‌ڕوو".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "شێوازی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه به‌م نزیكانه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌وه‌ی هیچ كام له تاوانباران له سزادان رزگاریان نه‌بێت".
وته‌بێژی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی سوریا راشیگه‌یاند كه "لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ئه‌و ڕووداوانه ده‌گرێته‌وه كه له ڕۆژانی 6 و 7 و 8ی ئه‌م مانگه‌دا هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه نییه، هه‌موو ئه‌نجامه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م سه‌رۆك و دادوه‌ره‌كان".
PM:03:43:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت